ته‌لمیح له شێعری یۆنس ره‌زایی‌دا (ئه‌حمه‌د چاک - بۆکان)
ته‌لمیح له شێعری یۆنس ره‌زایی‌دا
ئه‌حمه‌د چاک
به‌شی 1
<یوری لوتمه‌ن> ده‌قی شاعیرانه به نیزامێکی به‌چینه‌کراو ده‌زانێ که مانا له‌و ده‌قه‌دا وه‌کوو دیارده‌یه‌کی پێوه‌ندیدار به ده‌قه‌وه بوونی هه‌یه و بۆخۆشی له ژێر رکێفی کۆمه‌ڵێک دژایه‌تی و وێکچوون دایه. ئه‌و دژایه‌تی و وێکچونانه‌ش بۆخۆیان سه‌ر به زاراوه‌گه‌لی نیسبین و تێگه‌یشتن له‌وان ته‌نیا له سۆنگه‌ی پێوه‌ندی ئه‌وان پێکه‌وه مه‌یسه‌ر ده‌بێ. لێره‌دا وشه‌ی (relation ) گرینگایه‌تییه‌کی زۆری هه‌یه واته ئه‌و نیزامانه‌ی که له ناو ئه‌و ده‌قه دان ده‌بێ پێکه‌وه پێوه‌ندیان هه‌بێ. هه‌ر ده‌قێکی ئه‌ده‌بی بریتیه له چه‌ندین نیزام (وشه‌کان، نڤیسار، کێش، و ...) شێعر له سۆنگه‌ی گرژی و تێکهه‌ڵچونی ئه‌و نیزامانه‌دایه که ده‌توانێ ببێته خاوه‌نی واتای شێعری، هه‌ر کام له‌و نیزامانه نوێنه‌ری (shownman) رێسایه‌کن که نیزامه‌کانی‌تر هه‌وڵ‌ده‌ده‌ن خۆیانی لێ لا‌ده‌ن. هه‌ر کام له‌و نیزامانه کۆمه‌ڵه چاوه‌ڕوانییه‌ک به‌رهه‌م دێنێ که نیزامه‌کانی‌تر سه‌ر وه‌به‌ری ناهێنن.




دانیشتنەکانی بنکەی ئەدەبیی رووناک-ی پیرانشار هەموو ڕۆژانی یەکشەممە کاتژمێر 5 تا 7ی پاش نیوەڕۆ لە دایرەی فەرهەنگ و ئیڕشادی پیرانشار بەڕێوەدەچێ. هاتنتان مایەی شانازیمانە