كه‌هاتی به‌ناو مندا سه‌فه‌ر بكه (ڕۆژ هه‌ڵه‌بچه‌یی - کوردستان)
كه‌هاتی به‌ناو مندا سه‌فه‌ر بكه
له‌م به‌یانییه خه‌واڵوووه‌دا،
سه‌فه‌ربۆكوێی خۆم بكه‌م،
هه‌ناسه‌كانی ئه‌م به‌یانییه،
هه‌نگاوه‌كانم له‌ت ده‌كه‌ن‌و
له‌زیندانی جانتایه‌كدا به‌شه‌و ده‌یبه‌ستن‌و
له‌سونه‌تی گریانێكدا،
به‌ترس‌و تۆقین...!
به‌م هه‌موو قۆپی كردنه‌ی ته‌مه‌نه‌وه،
هێشتا رۆحم ده‌ستی یه‌قینی نه‌گرتووه‌و
فنجانێك له‌قورسی ئومێد،
پێكه‌نینی لێوه‌كانی شه‌ته‌ك نه‌داوه..
به‌ره‌و كوێ‌ی خۆم سه‌فه‌ر بكه‌م
هه‌ر به‌هار راده‌كێشم‌و
گوڵ‌و لاولاو نه‌خۆشه،
به‌خه‌زانی ئێواره..
هه‌ر چۆله‌كه زاهیده‌كان بانگ ده‌كه‌م‌و
سه‌رشانی باخچه پڕ له‌ته‌رمی
چوارگۆشه‌ی جریوه...!
هه‌ر به‌ئێواره‌ی مودمینه‌كانه‌وه مانگ ئه‌دوێنم‌و
دڵی چوارینه‌ی كانی پڕه له‌گه‌وجی سه‌راب
گوێ هه‌ڵده‌خه‌م بۆ ته‌فسیری باران‌و
بیابان به‌قسه نه‌زۆكه‌كانییه‌وه
ده‌فته‌ری شیعرم تینووده‌كات...!!
به‌و هه‌موو ره‌شنووسی ته‌مه‌نه‌وه،
چه‌ند راست‌و چه‌پ به‌سه‌ر موحیبه‌تێكی
هه‌ڵدێرا بهێنم...
چه‌ند فرسه‌تم ده‌داتێ قه‌ده‌ر،
له‌تۆ ئاوابم...
تۆ گوناهێك بووی له‌كتێبی سێو‌و
نه‌زیفێكی درێژ،
له‌ده‌ستنووسی هه‌نار
له‌قه‌راخ ماڵئاواییه‌كا،
ئه‌و عیشقه خورافییانه‌م داگیرسان،
كه له‌بیره‌وه‌ریما راكشان...
كه‌چی تۆ هه‌موو ترپه‌ی،
عیشقی منت كوژانه‌وه...
بێستانی خه‌ونه‌كانمت پڕكرد له‌و،
داهۆلانه‌ی شپرزه‌یی شیته‌ڵ ده‌كه‌ن‌و
عیشق چۆڵ ده‌كه‌ن،
له‌شنه‌ی شه‌هید...!
هه‌رچی رۆشت بابڕواو
له‌و مه‌له‌فی رابوردوانه گه‌ڕێ
كه ئیتر تیترواسكێ له پۆله‌كانی دره‌ختدا،
وانه‌ی نه‌خوێندووه...
كه ئیتر دره‌ختێ به‌ڕیشی سپییه‌وه،
ده‌ستنوێژی به‌ووژه‌ی(با) نه‌گرتووه..
كه ئیتر(با) به‌هێواشی قژی
چڵه‌گیایه‌كی دانه‌هێناوه..
كه ئیترچڵه گیایه‌ك به‌ڕه‌وڕه‌وه‌ی خۆر
پێی نه‌گرتووه ...
لێ گه‌ڕێ له‌ڕابردوو،
له‌بێ ره‌نگی كات
له‌و نه‌سیمانه‌ی تامی پایزیان نه‌داو
له‌و تیشكه بێ تامانه‌ی،
گڵۆبه‌ڕۆژه‌یه‌كیان ئاشت نه‌كرده‌وه‌و
له‌و باخچه خه‌رابانه‌ی‌فه‌رموویان نه‌كرد،
له‌په‌ڕه‌سێلكه‌یه‌كی په‌مه‌یی...!!
***
لێ گه‌ڕێ ئه‌ی ئیمامی عیشقم كه هاتی،
به‌هه‌ناسه‌ی به‌یانییه‌كدا وه‌ره‌و
ته‌ماشات بخه‌ره مه‌رحه‌بای،
دوو كه‌ناری كه دره‌ختیان زاخاو داوه به گۆرانی...
ته‌ماشات هه‌ڵخه له‌غه‌ریزه‌ی رووبارێك،
نووچ ئه‌دا بۆ لێوی گۆزه‌یه‌ك‌و
قه‌تره، قه‌تره بازئه‌دا له‌پێچی ته‌نهایی
ته‌ماشات بنێژه له‌مه‌رگی ئینجایه‌ك
گوڵ ده‌گری‌و چاوه‌كانی پڕ بووه له(تا)و
ده‌ست‌و په‌نجه‌كانی ئاشنان،
به‌وێرانه‌ی پێكه‌نین...
ئه‌ی حه‌زره‌تی عیشقم... كه‌هاتی،
له‌بارانێكی پاكییزه مه‌پرسه، كه كچێنی خۆی
له گوزه‌رێكی ئازادییدا ته‌سلیم ده‌كا...
كه هاتی له هاوینێكی هار مه‌پرسه،
ده‌بێته دۆستی هه‌نجیرێكی جرپن‌و
ماچه گه‌رمه‌كانی له‌نامه‌یه‌كی كراوه‌دا،
بۆ لێوه‌كانی پۆست ده‌كا...
كه هاتی ئیره‌یی مه‌هاوێژه بۆ شه‌وێكی
درێژی یه‌ڵدا،
مه‌نه‌لۆژه‌كانی سپێده، به‌دووڕكات نوێژ،
شه‌پۆل ئه‌ده‌ن له‌ڕه‌حمیا...!!
كه‌هاتی به‌هه‌ناسه‌ی به‌یانییه‌كدا وه‌ره‌و
بڕوا بهێنه به‌عیشقی ژنێ،
له‌جوگرافیای مه‌راقه‌وه هاتووه‌و
ته‌وه‌لا له‌دوێنێ‌ی دۆڕاو
له گه‌مژه‌یی گوناهه‌كان‌و له‌تۆفانی تاوان...
له‌م به‌یانییه خه‌واڵووه‌دا
سه‌فه‌ر بۆ كوێ‌ی خۆم بكه‌م
هه‌ناسه‌كانی ئه‌م به‌یانییه،
ته‌ماشاكانم ده‌ڕنن،
هه‌نگاوه‌كانم له‌ت ده‌كه‌ن..
گه‌ر له‌م به‌یانییه‌دا سه‌فه‌ر بكه‌ی له‌گه‌ڵما
سروته‌كانی عیشق به بولبول ئه‌سپێرم
كه من نه‌متوانی راڤه‌ی كه‌م،
له كوچه‌ی چه‌هچه‌هه...
كه‌من نه‌متوانی به‌تیشك بڵێم به‌پێكێ فڕینه‌وه
لای ژنه قه‌رسیلی كێڵگه...
كه‌من نه‌متوانی به كه‌روێشكه‌ی چیمه‌نێك بڵێم
قومێك ئاوڕدانه‌وه،
بۆ بیره‌وه‌ری جۆگه له...!!
لێ گه‌ڕێ ئه‌ی ئیمامی عیشقم
لێ گه‌ڕێ له‌سه‌فه‌ری به‌یانی خه‌واڵوو
له ئێواره‌ی كه‌وتوو
له‌شه‌وی نووستوو
عیشق واده‌یه‌كه بێ زه‌مه‌ن...
جوكه‌ی جیوه‌یه‌كه كه ئێستای نییه...
كه هاتی به‌ناو مندا سه‌فه‌ر بكه...
مه‌چۆ بۆلای چرایه‌كی بێتاقه‌ت،
كه تاقه‌تی بوو پڕه له‌ڕه‌نجی رووناكی...
مه‌چۆ بۆلای به‌ردێكی تینوو،
كه ده‌ستت لێ‌دا پڕه له‌چه‌می چاوه‌ڕوانی..
سه‌یری زیكری پووشێك مه‌كه،
كه چاوت تێبڕی،
نوێژ ده‌كا له‌سه‌ر به‌رماڵی(با)
ئاوڕ مه‌ده‌ره‌وه له‌پایزی ته‌مه‌ن،
كه كاتژمێر زه‌نگی لێ‌دا
خۆی موتاڵا ده‌كا، له پاڵتۆی مه‌رگا..
ئه‌ی ئیمامی عیشقم لێ گه‌ڕێ...
ئیمان بهێنه به‌سه‌فه‌ره‌كانی من...
به‌ناو مندا سه‌فه‌ر بكه،
من دوا سه‌فه‌ری تۆم ئه‌ی ئیمامم
دانیشتنەکانی بنکەی ئەدەبیی رووناک-ی پیرانشار هەموو ڕۆژانی یەکشەممە کاتژمێر 5 تا 7ی پاش نیوەڕۆ لە دایرەی فەرهەنگ و ئیڕشادی پیرانشار بەڕێوەدەچێ. هاتنتان مایەی شانازیمانە