بسمەتعالی

اطلاعیە انجمن ادبی پیرانشهر در ارتباط با مراسم جشن نوروز1392 

ضمن عرض تبریک عید نوروز باستانی و سال نو و فرارسیدن رستاخیز طبیعت و همچنین آرزوی سالی نیکو و پرخیر و برکت، بە اطلاع مردم محترم شهرستان پیرانشهر و حومە می­رساند کە این انجمن در قبال برگزاری هرگونە مراسم جشن و شادی چهارشنبە سوری و شروع سال نو از خود سلب مسولیت نمودە و در این راستا دعوت بە حفظ نظم و آرامش و پرهیز از برگزاری و شرکت در جشنها و تجمعات غیرمتعارف و مخل آسایش عمومی می­نماید. امید است با درایت و همفکری و همکاری همشهریان گرامی، شروع سالی پربار و نیکو را در کمال آسایش و آرامش و در کانون گرم خانوادە جشن بگیریم.

با سپاس مجدد از همراهی و همدلی همەی همشهریان عزیز

انجمن ادبی "چرا"

پیرانشهر – 27/12/1391

شێعرێکی ئازاد سەید ئیبڕاهیمی (سەقز)

. . .

بنواڕه‌ به‌ لێواری شه‌وی ئه‌و سه‌ده‌دا
داواره‌ به‌ مل زیخ و چه‌وی ئه‌و سه‌ده‌دا

تا تاقه‌تی هاواری چیا سه‌ربکه‌وه‌
هه‌ڵنیشه‌ به‌ پژ به‌رز و نه‌وی ئه‌و سه‌ده‌‌دا

نه‌سره‌وتنی ئه‌و پێله‌ بئاڵێنه‌ له‌ خۆ
هه‌ڵتۆزه‌ به‌ بێ‌وازی خه‌وی ئه‌و سه‌ده‌دا

تا نووکی زه‌لان تا ته‌وه‌ره‌ی هاژه‌ بڕۆ
که‌م خول به‌ به‌ بن جه‌غز و گه‌وی ئه‌و سه‌ده‌دا

حه‌یرانێ به‌ خه‌مگه‌ی ته‌ژی ئێواره‌ چڕه‌
هه‌ڵبێژه‌ به‌ تۆرانی وه‌وی ئه‌و سه‌ده‌دا

تا ماتی چلووره‌ و هه‌ره‌سی که‌ژ بفڕه‌
هه‌ڵتۆفه‌ به‌ بۆرانی که‌وی ئه‌و سه‌ده‌دا

سووتانه‌ گڕی قه‌فقه‌فی بارووته‌ به‌ بیر
پڕژێنه‌ پرووشێ به‌ ته‌وی ئه‌و سه‌ده‌دا

کۆڕێکی شێعر و ڕەخنە بۆ کاک عەلی حسێنی لە پیرانشار بەڕێوەچوو

ئەنجومەنی ئەدەبیی چرای پیرانشار دە درێژەی چالاکییە ئەدەبی و فەرهەنگییەکانی خۆیدا، ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی 9/12/1391هەتاوی، کۆڕێکی شێعر و ڕەخنەی بۆ شاعیری بەڕێز عەلی حسێنی بەڕێوەبرد. ئەم کۆڕە لە کاتژمێر 3ی پاش­نیوەڕۆ لە نووسینگەی ئەدەبیی چرا و بە بەشداریی گەرمی ئەندامانی ئەنجومەن و دۆستانی خۆشەویستی سەقز و عەلی حسێنی دەستی پێکرد. سەرەتا کاک عوبەید سورخابی لە لایەن ئەنجومەن و ئەندامانی ئەنجومەنی چرا بەخێرهاتنی میوانانی کرد و فەلسەفە و زەرورەتی بەڕێوەچوونی کۆڕەکەی شی­کردەوە و دواتر داوای لە عەلی حسێنی کرد کە بە خوێندنەوەی شێعر و وڵام­دانەوەی پرسیارەکانی ئامادەبوان بەشداریی کۆڕەکە بکات.

هەڵبەت ئەنجومەنی چرا پێشتر چەند پرسیارێکی ئەدەبیی ئاراستەی عەلی حسێنی کردبوو کە کاک عەلی لە سەرەتادا وەڵامی ئەم پرسیارانەی داوە و دواتریش ئامادەبوان بە دەربڕینی بیر و ڕای خۆیان بەشداری کۆڕەکە بوون. تەوەرە سەرەکییەکانی باسەکە بریتی بوون لە: غەزەلی نوێی کوردی، تەعامولی نێوان بەردەنگ و شێعر دە ئەدەبی کۆردیدا، وەرگێڕانی شێعر یان ئافراندن و داهێنان. دە درێژەی بەرنامەکەدا کاک عەلی بە خوێندنەوەی چەند شێعرێکی خۆی کۆڕەکەی ڕازاندەوە. دە کۆتاییدا داوا لە کاک یوسف شوجاعی کرا تا بە نوێنەرایەتی لە ئەندامانی ئەنجومەن، خەڵاتی تایبەتی ئەنجومەنی ئەدەبیی چرا پێشکەش بە کاک عەلی حسێنی بکات و بەم شێوەیە بەرنامەکە لە کاتژمێر 5ی پاش­نیوەڕۆ کۆتایی پێ­هات. ئەمەش دەقی ئەم پرسیارانەی کە لە لایەن ئەنجومەنی چراوە ئاراستەی کاک عەلی حسێنی کرابوون دەگەڵ وڵامەکانی کاک عەلی:

ادامه نوشته

ئێواره شیعری کانوونی ئه‌ده‌بی زریانی
زانکۆی په‌یامی نووری بۆکان

ده‌مان هه‌وێ جارێكی دیكه له ده‌وری شیعر كۆببینه‌وه ‌و هه‌ستی یه‌كتر بلاوێنین، ئه‌مجاره‌یان نه‌ورۆز ده‌بێته هۆی کۆبوونه‌وه‌مان تا له بۆكانه‌وه ده‌نگمان هه‌ڵبێنین و ئێواره‌ شیعرێک پێك بێنین به‌م هیوایه‌ی كه هاوڕێمان بن له‌م هه‌ستانه ئه‌ده‌بیه‌دا، كانوونی ئه‌ده‌بی زریان داخوازی له ته‌واوی خوێندكارانی شاعێر ده‌كا له‌م كۆڕه‌دا میوانمان بن و داوای لێبوردن كه ده‌رفا‌تمان هێنده كه‌م پێدراوه كه ناتوانین شیعر له گشت شاعێران و نووسه‌ران وه‌ربگرین هیوامانه له كۆره‌كانی داهاتوودا شاعێرانی هاوچه‌رخی كوردستان له ده‌وری خۆمان كۆ بكه‌ینه‌وه.
كات و شوێنی ئێواره شیعره‌كه دواتر ئاشكرا ده‌بێت و ته‌نیا ماوه‌ی 10 ڕۆژ مۆڵه‌‌ت بۆ وه‌رگرتنی شیعر له خۆشه‌ویستان هه‌یه تكایه به‌م ئێمه‌یل و ژماره ته‌لێفونه پێوه‌ندیمان پێوه بگرن.


Tel: 09377302701
Email: ziryanpnu90@gmail.com

كانونی ئه‌ده‌بی زریان

                    

ئەنجومەنی ئەدەبیی چرای پیرانشار بەڕێوەدەبا:

کۆڕێکی شێعر و ڕەخنە بۆ شاعیری خۆشەویست

عەلی حسێنی

کات: کاتژمێر 3 تا 5ی پاش­نیوەڕۆی ڕۆژی چوارشەممە

ڕێکەوتی 9/12/1391

شوێن: پیرانشار – ئیدارەی فەرهەنگ و ئیڕشاد – نووسینگەی ئەنجومەنی ئەدەبیی چرا

بەشداری بۆ هەموو لایەک ئازادە


عەلی حسێنی لە گۆشە­نیگایەکەوە:

عه‌لی حسه‌ینی له‌ دایکبووی ساڵی 1351ی هه‌تاوییه له‌ گوندی ئایچی که‌ ئه‌که‌وێته‌ پێنج کیلۆمه‌تری رۆژئاوای شاری سه‌قز و ئێستاش دانیشتووی سه‌قزه‌. مامۆستای زمان و ئه‌ده‌بیاتی ئینگلیزییه. جار جار شێعر ئه‌ڵێ و جار جاریش به‌ وه‌رگێڕانی شێعر و وتاره‌وه‌ خه‌ریکه. له‌ سه‌ره‌تای ده‌یه‌ی حه‌فتاوه‌ ده‌ستی به‌ نووسینی شێعر کردووه‌. سه‌ره‌تا وه‌ک زۆربه‌ی هاوڕێیانی به‌ شێعری کلاسیکه‌وه‌ ده‌ستی پێکردوه‌ و پاشان به‌ره‌ به‌ره‌ چووه‌ته‌ ناو دنیای نوێوه‌. کۆمه‌ڵه‌ شێعرێکی به‌ ناوی ئێواره‌که‌ ساڵی 89 بڵاو بوه‌ته‌وه‌ و کۆمه‌ڵه‌ شێعرێکیشی له‌ ئینگلیزییه‌وه‌ به‌ ناوی ده‌روازه‌که وه‌رگێڕاوه‌‌ که‌ ساڵی 90 بڵاو بوه‌ته‌وه‌.