ته‌لمیح ده شێعری یونس ڕه‌زایی دا-به‌شی دووهه‌م (ئه‌حمه‌د چاک - بۆکان)
ته‌لمیح ده شێعری یونس ڕه‌زایی دا
به‌شی 2
ته‌لمیح و پێکهاته‌ی ناخه‌تتی شێعری‌شێت
پته‌وبوون و به‌ربڵاوی ره‌گاژۆی چیرۆکی مه‌به‌ست له شێعری‌شێت‌دا: هه‌روه‌کوو باسمان کرد ته‌لمیح له ئه‌ده‌بیاتی کلاسیک‌دا زۆر به کورتی ئاماژه‌ی پێده‌کرێ. ته‌نانه‌ت واتای ده‌ق به ده‌قی ئه‌و وشه‌یه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێ، به‌ڵام کاتێک شێعری‌شێت وه‌کوو شێوازێکی نوێ خۆی به‌رهه‌م دێنێ ناچاره له‌و بواره‌ش‌دا پێداچوونه‌وه‌یه‌کی هه‌بێ. ئه‌ویش به‌کار هێنانی زۆربه‌ی ماکه‌کانی چیرۆکی‌مه‌به‌ست له شێعره‌که دایه.
سه‌ره‌تا کردنه‌وه‌یه‌کی شێوازناسی: ئه‌گه‌ر سرنج بده‌ین له شێعری کلاسیکی فارسی و دواتر شێعری کلاسیکی کوردی‌دا (به تایبه‌ت شێوازی نالی) یه‌که‌ی واتایی (واحد معنایی)، به‌یته. یانی شاعیر واتایه‌کی سه‌ربه‌خۆ و ته‌واو له به‌یتێک‌دا پێشکه‌ش ده‌کات، دواتر ئه‌و یه‌کانه که له بواری ماناییه‌وه زۆر لێک دوور نین، پێکه‌وه و له ئه‌نجامی گرێبه‌ستێکی ئه‌ده‌بی‌دا قه‌واره‌ی گشتی شێعره‌که دیاری ده‌که‌ن. به هه‌مان شێوه ئه‌گه‌ر له به‌یتێک‌دا ته‌لمیحێک بێته ئاراوه، به هۆی کورت بوونی مه‌ودا ئه‌وه شاعیره که ناچاره هه‌م واتایه‌کی سه‌ربه‌خۆ پێشکه‌ش بکات و هه‌میش له چه‌ند ئاماژه‌ی کورت‌دا بیبڕێته‌وه. به‌ڵام کاتێک ئه‌و ته‌لمیحه وه‌کوو نێزامێک یان لانی‌که‌م وه‌کوو ته‌مهیدێک دێته به‌رامبه‌ری شێعری‌شێت که له هه‌ناوی خۆی‌دا (ناخه‌تییه) ئه‌وه هه‌م له واتای سه‌ربه‌خۆ خه‌به‌رێک نییه و هه‌میش شێعره‌که به یه‌ک‌دوو ئاماژه‌ی کورت تامه‌زرۆیی ناشکێ.






دانیشتنەکانی بنکەی ئەدەبیی رووناک-ی پیرانشار هەموو ڕۆژانی یەکشەممە کاتژمێر 5 تا 7ی پاش نیوەڕۆ لە دایرەی فەرهەنگ و ئیڕشادی پیرانشار بەڕێوەدەچێ. هاتنتان مایەی شانازیمانە