شێعرێکی عوبێد سورخابی بۆ شیناوێ(پیرانشار)
...
دەبا ئەم شێعرە پەڕپەڕ بێ، دەبا ئەم هەستە بمرێ
دەبا گڕکانی ئەم سۆزە لەشی زامارم بگرێ
دەبا ئەم وانە دوای ئێوە بە ڕۆڕۆیان بلاوێ
دەبا ئەم شارە لە دواتان بەرۆک و سینگی بدرێ
چیای قندیل سەری شۆڕە لە هەمبەر سادەگیتان
دەبا ڕووباری لاوێنیش گەلۆی شین گێڕی بچرێ
هەموو ڕۆژێ شنە دێنێ هەواڵێکی جەرگبڕ
ئەوا دیسان دەبێ دایک کفن بۆ ڕۆڵە ببڕێ
چ ڕووداوێکی ئاشنایە بە پۆل سووتان لە خاکم
بڵەی ڕۆژێ خودا بێت و تەمی ئەم دەردە بسڕێ؟



دانیشتنەکانی بنکەی ئەدەبیی رووناک-ی پیرانشار هەموو ڕۆژانی یەکشەممە کاتژمێر 5 تا 7ی پاش نیوەڕۆ لە دایرەی فەرهەنگ و ئیڕشادی پیرانشار بەڕێوەدەچێ. هاتنتان مایەی شانازیمانە