حه یرانه ته‌ڕه‌کانی بارانعهبدوڵلا ئیقتیدار - پیرانشار
« حه یرانه ته‌ڕه‌کانی باران »
سڵاو :
به شه‌رمه‌وه سه‌رده‌رده‌خه‌ن
وشه‌کانی چاوی شه‌وبۆ
شان به شانی ئه‌م ئێواره داده‌چوڕێم
به خوناوه‌ی گۆناته‌وه
هێندی سووتوی جگه‌ره‌یه‌ک
هه‌ناسه‌کان ڕ ا و مــــده نــــێـــن
قفڵێک له مندا چاوه‌ڕێ
له‌تۆدا هیچ کلیلێک
نایشارمه‌وه
هه‌رمێ ئابڵوقه دراوه کانی له‌شت
له هه‌رماندا چرۆ ده که ن
قه‌ره‌باڵغ له تیشکدا
که‌ڵه‌شاخی ئه‌م حه‌ژمه‌ته ده‌نه‌ڕێنێ
ئه‌وه ڕیوایه‌تی مه‌رگه
له مندا قفڵێک توڕه‌یه
له تۆدا هیچ کلیلێک
سا ماڵاوا
به شه‌رمه‌وه سه‌ر ده‌رده‌خه‌ن
وشه‌کانی چاوی شه‌وبۆ
له که‌ژاوه‌ی نامۆیی دا
حه‌یرانه ته‌ڕه‌کانی باران
گوێ بۆ ده‌نگی قه‌فه‌ساویم ڕانادێرن
تا ماڵاوایی مێخه‌کبه‌ند
ژوانم سه‌رڕێژی ئه ڤین کاو
تا هه‌تایه له پشت ده‌رگا
نا ئه‌م شێعره بۆ هه‌میشه پڵۆمپ ده‌که‌م!
دانیشتنەکانی بنکەی ئەدەبیی رووناک-ی پیرانشار هەموو ڕۆژانی یەکشەممە کاتژمێر 5 تا 7ی پاش نیوەڕۆ لە دایرەی فەرهەنگ و ئیڕشادی پیرانشار بەڕێوەدەچێ. هاتنتان مایەی شانازیمانە