وه رگیردراوی شیعریکی میدیا مه عروفی - واحید حه سه نی - سوئیس
. . .
دره‌نگ ها‌تی هه‌ورام
من له تۆێلكی گێژاوی "مه‌رگ"دا وون بوم
شه‌و له پاڵ دڵی شه‌كه‌تم
بوخچه‌ی ته‌نیایی راده‌خا
دڵم ته‌نگه و
بێقه‌راری بێ گوتاریم
هێنده له پشت په‌نجه‌ره‌كانی زاوزێ
تاڵی ته‌مه‌نم سپی بو
ده‌سته‌كانم نوشتانه‌وه
ده‌سته‌كانت له داییك بون
جارێ واز بێنه لێم هه‌ورام
با‌نگم مه‌كه
من له به‌رزایی ده‌له‌رزم
ده‌تهه‌وێ له "خۆم" بستێنی؟
بێ چاره‌تر له قه‌راری
كچه ره‌ش پۆشه‌كه‌ی شه‌وم
له بێده‌نگی پر نه‌هێنی "ئاو" ده‌ترسم
به‌رگه‌ی خورپه‌ی له ناكاوی دڵم ناگرم
داده‌ی هه‌ورام
دیسان هاواری"با" به‌رزه
ئه‌و په‌نجه‌رانه گرێ ده
من كڵۆڵی هات و هاواری "با"ده‌بم
ئه‌و رۆژانه
تازه‌ترین ووشه‌ی ده‌می لێ رفاندم
نوێترین دیاری هه‌ناسه‌م
ئاوێته‌ی ماچی ته‌وێڵت
ئاوێته‌ی ئاره‌قه‌ی سینه‌ت
تێكه‌ڵی"مل" و" لامل" و
لێره نه‌بوی
تێكه‌ڵی شه‌و.
شه‌وی تۆفانه شێته‌كه‌ی
خۆزگه له‌لام مابای هه‌ورام
تاقه‌تی مانه‌وه‌م تاق بو
بێ به‌زه‌یی گلێره‌كان
له‌شی شه‌كه‌تی ئه‌نجنیم
له لا‌ی بیانووی نه‌مانه‌وه‌ت
به ده‌م بێ تۆیی هه‌ڵوه‌ریم
دڵم ته‌نگه و
به هاواری جۆگه‌له‌كانی كۆڵانیش
ئۆقره ناگرم
من گوێم له قرچه ی شكانی
ماچه‌كانی شه‌قام ده‌بێ
هه‌ناسه بڕكێی باوه‌شت
گۆرانی هه‌نگاوه‌كانت
ده دڵم دا ده‌خورپێنێ
هێدی هه‌ورام ... به ئه‌سپایی
با خه‌وه‌كه‌م لێ نه‌تۆرێ
جار‌و باره
خه‌وی قورس بۆ من باشه
به‌ڵام هه‌ورام
تۆ نه‌خه‌وی.
دانیشتنەکانی بنکەی ئەدەبیی رووناک-ی پیرانشار هەموو ڕۆژانی یەکشەممە کاتژمێر 5 تا 7ی پاش نیوەڕۆ لە دایرەی فەرهەنگ و ئیڕشادی پیرانشار بەڕێوەدەچێ. هاتنتان مایەی شانازیمانە