ته‌رمی ونی تۆ (زانکۆ خه‌لیفه - مه‌هاباد)
ساڵیانێکه خه‌ونی په‌پووله پاییزه‌کان
له هه‌ڵمه‌تی کامووسه‌کان
بێ ده‌رفه‌تانه ، هه‌ستم ئه‌داته‌وه
گه‌رده‌لوولی مژاوی ، داسه‌پاوتر
له ده‌نگی زرمه زرمی پۆستاڵی شه‌وێک .........
ئاخ ......
که ناتوانم بتگونجێنم
له دێڕی هیچ ڕاگه‌یاندنێک
خه‌ونی حه‌رامی ئه‌م کرده‌وه
خۆ له ته‌نیایی شه‌ویش نادات
به چ هه‌ستێ له سه‌رت بدوێم ؟
به کام فۆلکلۆری جافایه‌تی بتلاوێنمه‌وه ؟
هاوارت ، ئه‌م هۆره‌یه که چیا ، چیا ئه‌یهۆنمه‌وه
که‌چی چیاش پێی ده‌نگێکی ئاسایی‌یه !!
ئاخ .....
کۆرپه‌که‌م
کۆرپه ساوایه‌که‌م
نێوی دڵه‌که‌م
له کازیوه‌ی سبحه‌ینان بیستمی
هێشتا فرچکت نه‌گرتبوو
به ژه‌کی مه‌مکی دایکێکی تینوو
خۆم با‌نگم به گوێدا خوێندی
که چی تۆش ، چێشتانان لێم بــزر بووی
ناوت ، ناوی دڵداری ئه‌م هۆنراوه‌یه بوو ،
تۆ له کاتێک بزر بووی ........
که گیا و گوڵ و دار و ده‌وه‌ن و باخ و بێستان و په‌رژین و ......
چاوه‌ڕوانی سیله بزه‌ی تۆ بوون
نێوی دڵه‌که‌م
ئه‌م ژماردنه‌ش ڕوو ده کۆتایی‌یه ، تا
ته‌رمی ونت بنێن له‌م دار بازه‌له و
شه‌وقی دیتنی خۆ و خێڵه‌که‌ت هه‌ڵده‌گرین
بۆ کاتی مزگێنی کۆچمان
که تۆ په‌پووله‌ی و
ئه‌م هۆنراوه‌یه‌ش کفنی دڕاوت.......
دانیشتنەکانی بنکەی ئەدەبیی رووناک-ی پیرانشار هەموو ڕۆژانی یەکشەممە کاتژمێر 5 تا 7ی پاش نیوەڕۆ لە دایرەی فەرهەنگ و ئیڕشادی پیرانشار بەڕێوەدەچێ. هاتنتان مایەی شانازیمانە