نەمام

من دەزانم

ڕۆژێ  لێرە  لێرەدا

یان شەوێكی پڕ هەسارەی ئاسمان

لەودەمەی وا من كە نازانم چلۆن

دێتە لام

ئەو دەستە وا قەت نەم دیە

دێت و ئارام

یا كوو توند دەمبا لە جێ

دێت دەگوورێ لەو كەنارە

لەو بەرە

ڕیشەكانی توند لە ژینم ڕۆ دەكا

تاكوو بوونێكی تریش پاش ئەو شەڕە

پێش ئەوەی بێمە جیهان

وا كە ملوێنان لە هاو چەشنانی خۆم

دیار نەمان و دوور خران

جا بەتەنیا

هەر بەتن یا مامەوە؟

من كە ئیستا

فامی ناكەم ئەو وزە

ئەو دەمە

چۆن چلۆن بوو

گەر بهاتباو تێكەڵی بۆ من نەبا

چۆن دەمام

كات و ساتی ئیستا كوا

نرخی كوا

كاتێ دێ بنجی لە ژینا داكوتاو

من لە دونیادا نەماو

هەر یەكێ دەرباز ئەبێ

تەنیا یەكێ

كێ دەبێ ؟

چۆن دەبێ ؟

گرژ وئارامم لە تەك ئەم چینەدام

دەك نەبێ

چەشنی پێشووش ئاوەها دوور بوو لە من

دەك نەبێ

چفت و قوفڵێ ئێرەی ئاوایی نواند

چفت و قوفڵێ بوو كە جیا دۆخی دواند

چفت و قوفڵێ

هاتنی ئەو ڕێ ئەدا

دەرباز كوا

قووڵ دەبێ قووڵتر لە بێ بن ڕۆبچی

ئەو وزە

دەنگە دەنگێك دێ لە ئەودیو

ئەم ڕووخە

دەی دەسا بخوێنە هەستە 

ئەو وزە

دەی وە ناوی  بخوێنە

ڕێ بە ڕێ بە ڕێ دەبێ

دێت و دەمبا ڕەنگە دوور

ڕەنگە هیندەی ئەو دەمی

هەر ئەو دەمی

خۆر كە ئارام دێتە دەر

یا ڕۆ دەچێ

ئەو ڕەهەندەی دی سەمایێ ڕی دەخا

چفت و قوفڵی ڕووبدا

زوو ڕۆ دەبا

نەك بەدەر بێ ئەو وزه

لێرەدام تەنیا بە دوور

لێرەدام ئارام نوقم

چاوەڕوان

جیا لە ئەو نا

لێرەدام

شەو بێ یا رۆژ

تاكو بێ

هەر دەمێ هەر هەر  دە بێ

من دەزانم

ڕۆژێ  لێرە  لێرەدا