بەڕێوەبەرێتی ڕۆشنبیری و هونەر لە ڕانیە
ســـەنتەری هاوبەشـــیی لوڕ

لەوەرزێکی دیکەی چالاکیەکانماندا و بۆ یەکەمینجار (میهرەجانی شیعری کوردی بۆ شاعیرانی کوردستانی گه‌وره‌)
سازدەکەین، بەم بۆنەیەوە داوا لەسەرجەم هەڵبەستوانانی کورد دەکەین بەمەبەستی بەشداریکردن لەم میهرەجانەدا بەرهەمەکانی خۆتانمان بۆبنێرن بەم ئەدرێس و ئیمەیلانەی خوارەوە.
مەرجەکانی بەشداربوون:
* ئەودەقە شیعریانەی کە دەینێرن نابێت بەشداری لە هیچ فێستیڤاڵ و دیدار و میهرەجانێکدا کردبێت، ناشبێت لە هیچ جێگەیەکی دیکەدا بڵاو کرابێتەوە.
*بەرهەمەکانتان دەبێت بە ئیمەیل یان لەسەر (c.d) بەدەستمان بگات.
*١٥/٩/٢٠١٣ دواوادەیە بۆ بەدەست گەشتنی بەرهەمەکانتان.
*لەکاتی ناردنی شیعرەکانتاندابا ئەم زانیاریانەی لەگەڵدابێت(ناوی شاعیر،کورتەیەک لە ژیاننامەی شاعیر،وێنەیەکی شاعیر، ژمارەی تلیفۆن، ئەگەر هەبو ئیمەیل).
تێبینی/ زۆر ئاساییە بەهەریەک لە زاراوە جیاجیاکانی زمانی کوردی شیعر بنوسرێت.

ئەدرێس:
(سەنتەری هاوبەشیی لوڕ ) سلێمانی_بەختیاری گەڕەکی هەندرێن(١٠٩)_کۆڵانی(١٤)_خانوی(١).
hozanmihrecan@hotmail.com
sirwanjalal977@yahoo.com
009647701459716
لیژنەی باڵای میهرەجان