****بۆ ئاگاداری****

لایەنگرانی خۆشەویستی فەرهەنگ و ئەدەبی کوردی و

دۆستانی ئازیزی ئەنجومەنی ئەدەبیی چرای پیرانشار

بە خۆشحاڵییەوە ڕادەگەیەنین کە ئەم ئەنجومەنە دوای ماوەیەکی دوور و درێژ و بە هەوڵ و تێکۆشانی خۆشەویستانی بەڕێوەبەری ئەنجومەن، بە شێوەی فەرمی لە ژێر ناوی "موسسەی فرهنگی و ادبی ڕوناک" واتە "بنکەی فەرهەنگی و ئەدەبیی ڕوناک" بە ژمارەی 25 تۆمار کرا. هەرچەند هەوڵێکی زۆر درا بۆ ئەوەی بە ناوی "چرا" تۆمار بکرێ، بەڵام بە داخێکی زۆرەوە ئەم ناوە بە چەند هۆ لە لایەن ئیدارەی سەبتی ئەسناد و ئەملاک وەرنەگیرا و ناوی پێشنیارکراوی "ڕوناک" قەبوڵ کرا و لەمەو بەدوا "ئەنجومەنی ئەدەبیی چرا" لە ژێر ناوی "بنکەی فەرهەنگی و ئەدەبیی ڕوناک" درێژە بە چالاکی ئەدەبی و فەرهەنگی کوردی دەدا و لەم ڕێگایەدا دەستی برایەتی و هاوکاری بۆ هەموو خۆشەویستانی ئەدەب دۆست و نووسەران و شاعیران و ڕۆشنبیرانی نەتەوەکەمان دریژ دەکەین، بەم هیوایە کە دەستەکانمان ببنە پردێکی متمانە پیکراو بۆ پەڕینەوەی فەرهەنگ و ئەدەبی کوردەواری بەرەو ئاسۆیەکی ڕوون.

بە زووترین کات شێواز و فۆڕمی ئەندامیەتی و ناوونیشانی سایت و ئیمەیلی ئەم بنکەیە هەر لەم وێبلاگە ڕا بە دۆستان ڕادەگەیێندرێ.

دۆستی ئازیز، تکایە ئەم ئاگادارییە بۆ ماوەی چەند ڕۆژێک  لە سەر ماڵپەرەکەت دابەزێنە

 

بە سپاسەوە

بنکەی فەرهەنگی و ئەدەبیی ڕوناک – پیرانشار – جۆزەردانی 1392