کۆڕێکی شێعر و ڕەخنە بۆ کاک عەلی حسێنی لە پیرانشار بەڕێوەچوو
ئەنجومەنی ئەدەبیی چرای پیرانشار دە درێژەی چالاکییە ئەدەبی و فەرهەنگییەکانی خۆیدا، ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی 9/12/1391هەتاوی، کۆڕێکی شێعر و ڕەخنەی بۆ شاعیری بەڕێز عەلی حسێنی بەڕێوەبرد. ئەم کۆڕە لە کاتژمێر 3ی پاشنیوەڕۆ لە نووسینگەی ئەدەبیی چرا و بە بەشداریی گەرمی ئەندامانی ئەنجومەن و دۆستانی خۆشەویستی سەقز و عەلی حسێنی دەستی پێ‌کرد. سەرەتا کاک عوبەید سورخابی لە لایەن ئەنجومەن و ئەندامانی ئەنجومەنی چرا بەخێرهاتنی میوانانی کرد و فەلسەفە و زەرورەتی بەڕێوەچوونی کۆڕەکەی شیکردەوە و دواتر داوای لە عەلی حسێنی کرد کە بە خوێندنەوەی شێعر و وڵامدانەوەی پرسیارەکانی ئامادەبوان بەشداریی کۆڕەکە بکات.
هەڵبەت ئەنجومەنی چرا پێشتر چەند پرسیارێکی ئەدەبیی ئاراستەی عەلی حسێنی کردبوو کە کاک عەلی لە سەرەتادا وەڵامی ئەم پرسیارانەی داوە و دواتریش ئامادەبوان بە دەربڕینی بیر و ڕای خۆیان بەشداری کۆڕەکە بوون. تەوەرە سەرەکییەکانی باسەکە بریتی بوون لە: غەزەلی نوێی کوردی، تەعامولی نێوان بەردەنگ و شێعر دە ئەدەبی کۆردیدا، وەرگێڕانی شێعر یان ئافراندن و داهێنان. دە درێژەی بەرنامەکەدا کاک عەلی بە خوێندنەوەی چەند شێعرێکی خۆی کۆڕەکەی ڕازاندەوە. دە کۆتاییدا داوا لە کاک یوسف شوجاعی کرا تا بە نوێنەرایەتی لە ئەندامانی ئەنجومەن، خەڵاتی تایبەتی ئەنجومەنی ئەدەبیی چرا پێشکەش بە کاک عەلی حسێنی بکات و بەم شێوەیە بەرنامەکە لە کاتژمێر 5ی پاشنیوەڕۆ کۆتایی پێهات. ئەمەش دەقی ئەم پرسیارانەی کە لە لایەن ئەنجومەنی چراوە ئاراستەی کاک عەلی حسێنی کرابوون دەگەڵ وڵامەکانی کاک عەلی:
1. وەکو شاعیرێک کە دەفتەرێکی شێعری بڵاوکردۆتەوە و ڕەنگە بتوانین بڵێین شاعیرێکی بەئەزموونە، چ پێناسەیەکت بۆ شێعر هەیە؟
ره‌نگه له روانگه‌ی هه‌ندێ که‌سه‌وه چ له رابردوو و ئێستادا شێعر رێک خستنی کێش و سه‌روا و ئافڕاندنی ده‌قێکی ئاهه‌نگدار بێت به‌ڵام شاملوو وته‌نی: ئه‌وانه به ته‌نیا جگه له نه‌زم هیچی تر چێ ناکه‌ن.بۆ تایبه‌تمه‌ندیگه‌لی شێعر ئه‌توانم به کورتی به چه‌ن خاڵی سه‌ره‌کی وه‌کوو: زمان،وزه‌ی هه‌ست و خه‌یاڵ،جیهان بینیی قووڵ،فۆرمێکی نوێ و به‌هێز،که‌ڵک وه‌رگرتن له رازه وێژه‌ییه‌کان،وێنه یان ئیماژ،مۆسیقای شێعر و...ئاماژه بکه‌م.
بۆ نموونه زمان له شێعرا رۆڵێکی له راده‌به‌ده‌ر سه‌ره‌کی ئه‌گێڕێت؛ئه‌گه‌ر زمانی شێعر زمانێکی پاراو و باش نه‌بێت هه‌رگیز شێعرێکی باش له دایک نابێت.شاعیر ئه‌و زمانه‌ی وا شێعری پێ ئه‌ڵێ ئه‌بێ له هه‌موو بواره‌کانی سه‌رده‌ربێنێ و هیچ چه‌شنه که‌م و کووڕییه‌کی تێیدا نه‌بێت.زۆرێک له شاعیرانی لاو له‌و روانگه‌وه که خاوه‌نی زمانێکی به هێز نین به خوێندنه‌وه‌ی سه‌ره‌تای ده‌قه‌که‌یان ده‌س به جێ هه‌ست به‌وه ئه‌که‌یت که زمانه‌که‌یان کێشه‌داره.زمان وه‌کوو ئۆقیانووسێکی پان و به‌رینه که ئه‌گه‌ر به‌کارهێنه‌رانی به باشی ده‌س و پێی تیا لێ نه‌ده‌ن ده‌س به‌جێ تێیدا ون ئه‌بن و ئه‌و به‌رهه‌مه‌ش وا ده‌یئافڕێنن چێژێکی خۆش به ده‌سه‌وه نادات.
که‌ڵک وه‌رگرتن له رازه‌وێژه‌ییه‌کان یان سه‌نعه‌تگه‌لی ئه‌ده‌بی وه‌کوو جیناس،ئیهام،خوازه،موراعاتی نه‌زیر و شوبهاندن له تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی تری شێعری جوانن.پاش ئه‌وه شاعیر ئه‌م په‌ڕاوپه‌ڕی زمانه‌که‌ی ناسی و وشه‌دانی هێنایه ژێر رکێفی خۆی سه‌ره‌ی ئه‌وه‌یه له‌و رازه‌وێژه‌ییانه که تا راده‌یه‌کی به‌رچاو ئه‌بنه هۆی جیابوونه‌وه‌ی شێعر له ناشێعر،به باشی که‌ڵک وه‌رگرێت.سه‌رنج بده‌نه ئه‌م شێعره له نالی که خاوه‌نی سێ جۆر رازه‌ی وێژه‌ییه: ده‌م ده‌م که ده‌کا زاری پڕ ئازاری به غونچه/بۆ ده‌عوه‌تی ماچی له‌به گۆیا ده‌می نادا.له‌وێدا زار و ئازار جیناسی زێده‌ن و دوو ده‌می سه‌ره‌تا و ده‌می کۆتاییش جیناسی ته‌واون .
شێعر ئه‌بێ خاوه‌نی جیهانبینییه‌کی قووڵ بێت تا بتوانێ خۆی له هه‌ست و زه‌ینی خوێنه‌را ناونشین بکات و بۆ هه‌میشه وه‌مێنێت.زۆرێک له شاعیران وه‌کوو نالی،مه‌حوی،شێرکۆ،ئیلیۆت،شاملوو،مه‌ولانا،حافز، ئوکتاڤیۆپاز و ... که شێعریان له‌به‌رچاو ناکه‌وێت و پاش تێپه‌ڕینی زه‌مه‌نێکی زۆریش هه‌ر زیندوون و به‌رده‌نگی خۆیان هه‌یه؛خاوه‌نی جیهانبینیی قووڵن.مه‌به‌ستم له جیهانبینیی قووڵ ئه‌وه‌یه شاعیر نابێ به شێوه‌یه‌کی ساکار بڕوانێته جیهان. واته خوێنه‌ر ئه‌بێ تێڕامانیێکی زۆر بکات تا چه‌مکی تایبه‌ت به خۆی له ده‌قه‌که وه‌رگرێت.شێرکۆ له ده‌ربه‌ندی په‌پووله‌دا له سه‌دا نه‌وه‌د ئاوڕی له هه‌ڵه‌بجه داوه‌ته‌وه به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌ڵه نه‌که‌م یه‌کجار ناوی هه‌ڵه‌بجه دێنێ.له‌و لایشه‌وه شێعری هه‌ندێ له شاعیرانی کلاسیک و ته‌نانه‌ت ئێستاش یه‌ک جار ده‌یخوێنینه‌وه و ئیتر ئاوڕی لێ ناده‌ینه‌وه،ئه‌مه‌ش هۆیه‌که‌ی روونه،ئه‌و شاعیرانه نه‌یانتوانیوه جیهانبینییه‌کی قووڵیان هه‌بێت و شێعریان ته‌نیا بۆ هه‌ندێ که‌س ئه‌ویش بۆ ماوه‌یه‌کی کاتی چێژی هه‌یه.
له تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی دیکه‌ی شێعر ئه‌وه‌یه ئه‌بێ له هه‌ر سه‌رده‌مێکا به له‌به‌رچاوگرتنی پاشخوانی مه‌عریفیی و ئه‌ده‌بیی رابردوو به شێوه‌یه‌ک خاوه‌نی فۆرمێکی نوێ بێت و چه‌شنه نوێکارییه‌کی تیا بێت. له سه‌ر یه‌ک ره‌وت مانه‌وه ئه‌ده‌بیات ده‌باته ئاستێکی سه‌ره‌ونخوون و ئه‌بێته هۆی ئه‌وه به‌ره به‌ره خوێنه‌ری چالاک واهه‌ست بکات هه‌ر ئه‌و شته‌ی رابردوو ئه‌بیست و ئه‌بینێته‌وه.له شێعری هه‌ندێ له شاعیران‌دا ئه‌م نوێکارییه ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی هه‌یه ئیگزه‌جره‌یشن واته زێده‌ڕۆیی پێش بێنێت به‌ڵام له‌و لایشه‌وه له شێعری که‌سانی ترا ببێته مایه‌ی جوانکاری و چێژێکی خۆش به به‌رده‌نگ بدات.رفێق سابیر ئه‌ڵێ: له‌م شه‌وه‌دا چرایه‌کمان بۆ هه‌ڵبکه ناوی ده‌نێین لقه باران: به رای من لادان له نۆرم و رێسای باو له راده‌به‌ده‌ر له‌م رسته‌دا خۆی ده‌رئه‌خات.له‌گه‌ڵ ئه‌و شته‌ی وا دوێنێ بیستووته ته‌واو جیاوازه له‌و لایشه‌وه هه‌رگیز ده‌سکاریی ڕێزمان نه‌کراوه.هه‌ر وه‌ک ئه‌زانین دنیای کێش و قافیه دنیایه‌کی به‌رته‌سکه و له شێعری کلاسیک‌دا نوێکاری که‌متر خۆی ئه‌نوێنێ به‌ڵام به شکاندنی ئه‌و سنوورانه جیهانێکی نوێ له په‌یڤ چێ ئه‌بێت و ئیماژ و وێنه‌کان قووڵتر ده‌بنه‌وه.ره‌نگه بڕوای هه‌موان هاتبێته سه‌ر ئه‌وه که به‌شێعرێکی نوێ واته شێعرێک که هه‌موو ئه‌و نۆرمانه‌ی تێک شکاندووه و سنووره‌کانی تێپه‌ڕاندووه ئه‌توانی جیهانبینیی قووڵتر بێنیته ئاراوه.
2. پێت وایە دەبێ شێعر چ بکا و سنووری چاوەڕوانیت لە دونیای شێعر چیە؟
ره‌نگه له وڵامی ئه‌م پرسیاره‌دا هه‌رکه‌س به ڕبه‌ی خۆی بیپێوێت به‌ڵام چاوه‌ڕوانی زۆر گرینگی من له شێعر ئه‌وه‌یه که هه‌میشه بواری هونه‌ری و ئه‌ده‌بییه‌که‌ی بپارێزێ و نه‌چێته ژێر سێبه‌ری ئایدیۆلۆژیایه‌کی تایبه‌ته‌وه.له‌م وته‌یه هه‌رگیز مه‌به‌ستم ئه‌وه نییه که شاعیر به چه‌مکگه‌لێکی جوان و جیهانی وه‌ک:ئازادی،رزگاری مرۆڤ له چه‌وسانه‌وه،دژایه‌تی له‌گه‌ڵ ره‌گه‌ز په‌ره‌ستی،ئازادی ئه‌ندێشه و راده‌ربڕین و ... گرینگی نه‌دات به‌ڵکوو ده‌توانێ به پارێز له هه‌ر چه‌شنه دروشمێک ئه‌م چه‌مکانه بێنێته ناوه‌رۆکی ده‌قه‌وه.ئه‌گه‌ر شاعیر پاڵی دا به ئایدۆلۆژیایه‌کی تایبه‌ته‌وه خود به‌خود به‌رده‌نگی که‌م ئه‌بێته‌وه و ئاستی به‌رده‌نگی دائه‌کشێ بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی که خاوه‌نی ئه‌و ئایدیۆلۆژیا تایبه‌ته‌ن.شاملوو ئه‌م کاره هه‌رگیز به باش نازانێت و رابردووی زۆر کاتیی خۆی له‌م بواره‌دا سه‌رکۆنه ده‌کات.له ته‌واوی به‌رهه‌مه‌کانی ئه‌م شاعیره‌دا ره‌نگی دروشم نابینین به‌ڵام چه‌مکه مرۆییه‌کان و ئه‌و چه‌مکانه‌ی وا له‌سه‌ره‌وه ناومان بردن به‌رده‌وام له شێعری ئه‌ودا ره‌نگ ئه‌ده‌نه‌وه.ئه‌مه له حاڵێکدایه که شاملوو چ له حکوومه‌تی رابردوو و چ ئێستادا تا راده‌یه‌کی زۆر ده‌سی ئاواڵه بوو ئه‌یتوانی بۆ ماوه‌یه‌کی کاتیش بێت شێعر دروشماوی بکات به‌ڵام هه‌رگیز ئه‌و کاره‌ی به دروست نه‌زانیوه.له‌م چه‌شنه شاعیرانه زۆرن بۆ نموونه ره‌فیق سابیر،فرووغ فه‌ڕوخزاد. فرووغ زۆر به که‌می ره‌نگی ئایدیۆلۆژیای تاقیکردوه‌ته‌وه. ئه‌و له ئێرانی نیو سه‌ده له‌وه پێش ژیاوه و ئه‌گه‌رچی کۆمه‌ڵگای ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی ئێران له راده‌به‌ده‌ر نه‌ریتی بووه به‌ڵام هه‌رگیز فیمینیزم و مافی ژنانی نه‌کردوه به داری ده‌س و نه‌چوه‌ته ژێر چه‌تری ئایدیۆلۆژیاوه.مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه نییه که فرووغ بڕوای به‌و شتانه نه‌بووه به‌ڵکوو ئه‌و نه‌ریتگه‌له زۆر ئازاریان داوه به‌ڵام هه‌رگیز به شێوه‌ی دروشم له شێعر و ئه‌ده‌بیاتا باسی ئه‌و شتانه‌ی نه‌کردوه به‌ڵکوو چه‌مکه‌کانی کێشاوه‌ته ناوه‌رۆکه‌وه.
3 . پێت وایە کاروانی شێعری هاوچەرخی کوردی لە ئێران بەرەو چ ئاقارێک بەڕێوەیە و خەسارەکانی ئەم بزاڤە چۆن دەبینی؟
به‌ڕای من ئه‌گه‌ر به گشتی له شێعری رۆژهه‌ڵاتی کوردستان بڕوانین به‌ره‌و ئاقارێکی زۆر باش ناچێت ره‌نگه ئه‌مه‌ش به‌و هۆیه‌وه بێت که ره‌خنه‌ی شێعر له بوارێکی لاوازدا بێت و ئه‌و که‌سانه‌ی وا هۆ ئه‌ده‌نه سه‌ر ره‌خنه پێده‌چێ ئه‌وه‌نده‌ی قامکی ده‌س نه‌بن؛ئه‌مه‌ش ئه‌بێته هۆی ئه‌وه هه‌لی سه‌ره‌ڕۆیی بۆ هه‌ندێ که‌س بڕه‌خسێ و ده‌سته‌واژه‌گه‌لی زۆر ناخۆش و شتی زۆر سه‌مه‌ره بێته ناو شێعری نوێوه و شێعر به‌ره‌و ئاستێکی لاواز بچێت.له ناو فارسه‌کاندا به ده‌یان و سه‌دان که‌س ئاوڕ له بواری ره‌خنه ئه‌ده‌نه‌وه و ئه‌مه‌ش ئه‌بێته هۆی ئه‌وه زێڕ و خه‌شه‌ڵ لێک جوێ بکرێنه‌وه و تێکه‌و لێکه و ئه‌نارشیزم که‌م ره‌نگ ببنه‌وه.ره‌زا به‌راهه‌نی وه‌کوو شاعیر و ره‌خنه‌گرێکی به‌ساڵاچوو به پارێز له هه‌ر چه‌شنه ده‌مارگرژییه‌ک له‌سه‌ر شێعری شاعیرانی زۆر لاو ده‌نووسێ. له شێعری کوردستانا به داخه‌وه که‌متر که‌سانێک ئاوڕ له ره‌خنه ئه‌ده‌نه‌وه.ئه‌م دواییانه که‌سانێک وه‌ک ره‌هبه‌ر مه‌حموودزاده، موراد ئه‌عزه‌می و تا راده‌یه‌ک ئه‌حمه‌د چاک و... بڕێك ئاوڕیان له‌و بواره داوه‌ته‌وه که زۆر به داخه‌وه ئه‌وانیش ته‌نیا یه‌ک جۆر شێعر ده‌بینن و له بازنه‌ی دار و ده‌سته رێخستندا ماونه‌ته‌وه! کتێبه‌کان زۆر به که‌می ره‌خنه‌یان له‌سه‌ر ده‌نووسرێت شتێکیش که ئه‌نووسرێ زۆر ناتوانێ بچێته ناو پانتای ره‌خنه‌ی زانستییه‌وه.چاوه‌ڕوان ئه‌کرێ له که‌سانی پێشقه‌تار وه‌ک حه‌مه‌ساڵه‌ی سووزه‌نی،قاسم موئه‌ییدزاده،ئاسۆ نه‌جاڕی،ره‌حیم لوقمانی،کامبیز که‌ریمی و... فێری ره‌خنه‌ی نوێ بن و ئاوڕ له شاعیران و نووسه‌رانی لاوتر بده‌نه‌وه.ئێمه ئه‌وه‌نده زه‌ین و بیرمان نازانستییانه بارهاتوه که واهه‌ست ئه‌که‌ین ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر که‌سێ له خۆمان لاوتر بابه‌تێک بنووسین بۆ پریستیجمان زیانی هه‌یه. کاتێ ره‌خنه‌ی زانستییانه له سه‌ر شێعر نه‌کرێ زۆر ئاساییه که شێعر به‌ره و ئاقارێکی باش نه‌چێت و چاک و خراپ به یه‌ک چاو ببینرێن.
4. جێگە و پێگەی بەردەنگ دە شێعری کوردی دا چۆن دەبینی و بەگشتی تەعامولی بەردەنگ دەگەڵ شێعر دە ئەدەبی کوردی دا چۆنە؟
کێشه‌ی ره‌خنه بوه‌ته هۆی ئه‌وه ئاستی به‌رده‌نگیش بێته خواره‌وه.هه‌روه‌کوو وتمان کاتێ ئاستی ره‌خنه له خواره‌وه بێت پێده‌چێ ئه‌نارشیزم و تێکه و لێکه پێش بێت و ئه‌مه ئه‌بێته هۆی ئه‌وه خودبه‌خود ئاستی به‌رده‌نگیش تا راده‌یه‌کی به‌رچاو بێته خواره‌وه.ئه‌وه‌نده شتی سه‌مه‌ره له سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێت بڵاو ئه‌بێته‌وه که ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه ئه‌و ژماره که‌مه خوێنه‌ره‌ش بتاکێنه‌وه و ته‌ڕ و وشک پێکه‌وه بسووتێن. بێجگه له‌مه کێشه‌یه‌کی تر وه‌کوو که‌م بوونی ئاستی خوێندنه‌وه له کۆمه‌ڵگادا به هۆی کێشه‌گه‌لی جۆراوجۆره‌وه یان که‌مته‌رخه‌می خودی تاکه‌که‌سه‌کان و بایه‌خ نه‌دان به خوێندنه‌وه بوه‌ته هۆی ئه‌وه به‌رده‌نگی شێعر که‌متریش بێته‌وه.
نه‌بوونی زمانی کوردی له ئاستی ئاکادیمیکدا یه‌کێکی تر له‌و کێشه‌گه‌له‌یه که بوه‌ته هۆی ئه‌وه ئاستی خوێنه‌ر به گشتی و خوێنه‌ری شێعر به تایبه‌ت که‌م بێته‌وه.زۆرکه‌س به جێگه‌ی ئه‌وه ئاوڕ له شێعری کوردی بده‌نه‌وه شێعری فارسی ئه‌خوێننه‌وه چون باری زانستیی زمانی کوردی‌یان له ئاستێکی خواره‌وه‌یه و فۆرم و رواڵه‌تی شێعره‌کانیش تا راده‌یه‌کی زۆر دژواربوونه‌ته‌وه و ئه‌مه‌ش ئه‌بێته هۆی خۆ شاردنه‌وه‌ی به‌رده‌نگ له شێعری کوردی.ئه‌و ژماره‌به‌رده‌نگه‌ش که هه‌یه چون زۆربه‌یان به چاوی زانستییانه و ره‌خنه‌ییانه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ شێعر ناکه‌ن خودبه‌خود کاریگه‌رییه‌کی ئه‌وتۆیان له‌سه‌ر شێعر نابێت.
5. غەزەل، شیرین‌ترین بەشی شێعر، ئەو بەشەی کە گەلێک جار جەنابت ئەزمونەکانی ئەدەبیی خۆت لەم هەرێمەدا تاقی کردۆتەوە. غەزەلی نوێی کوردی لە کوێیە و پێت وایە جێ پەنجەی چ کەسانێکی پێوە دیارە؟
به رای منیش غه‌زه‌ل به‌شی شیرینی زمانه. ژمارێکی که‌م له شاعیران جار و بارێک ئاوڕ له غه‌زه‌لیش ئه‌ده‌نه‌وه.له‌گه‌ڵ رێزم بۆ کاک ئاسۆ نه‌جاڕی غه‌زه‌له‌کانی ئه‌و له بواری رازه وێژه‌ییه‌کانه‌وه زۆر به‌هێز و ده‌وڵه‌مه‌ندن به‌ڵام چون نوێکاریی له چه‌شنی شێعری نوێیان زۆر تیا به‌دی ناکرێت له ناو یانه‌ی غه‌زه‌لی نوێ‌دا جێگه‌یان نابێته‌وه.غه‌زه‌لێک ئه‌توانێ غه‌زه‌لی نوێ بێت که هه‌م له باری رازه‌وێژه‌ییه‌کانه‌وه به‌هێز بێت و هه‌م جار و بار نوێکاریی وه‌ک شێعری نوێیشی تێدا بێت.سه‌رنج بده‌نه ئه‌م غه‌زه‌له‌ی عوبه‌ید سورخابی که به رای من ئه‌گه‌ر ئه‌و وشه ئینگلیزییانه‌ی کۆتایی تێدا نه‌بوایه زۆر جوانتر خۆی ئه‌نواند.هه‌رگیز ئه‌و وشه ئینگلیزییانه نه‌بوونه‌ته هۆی نوێ بوونی غه‌زه‌له‌که:
سێناریۆی وڵاتێک بە نوستالۆژیای وێرانییەوە
عوبه‌ید سورخابی-پیرانشار
سێکانسی یەک: برینی مانگ و ڕووداوێک لە تۆدا
هوروژمی ئاسەواری شەو لە جەنگەی نیوەڕۆدا
سێکانسی دوو: گریمانەی حوزوری سەگ لە سەر چوار-
-ڕێیانی شەڕکەرێکی سڕ لە زستانی هەڵۆدا
سێکانسی سێ: پەلاپیتکەی زەمان تا فۆڕمی هاوار
خەمی یەکەم کەسی تەنیا و بزەی پابڵۆ نێڕۆدا
سێکانسی چوار: ئەگەر فەڕزەن ئەسب دالە و مەرگ خاک
چیا حیلەی شەهیدێکە دە تابووتی گەلۆدا
سێکانسی پێنجەمی شێعرە و وڕینەی قافیەی شەڕ
هەموو خوازەین لە ترس و خوێن دە گورگستانی خۆدا
سێکانسی ژەنگی سێدارە و گڵۆڵەی ئینفیڕادی
پەپوولەی بەردەمی ئاگر وەکو تەنیا دە کۆدا
سێکانسی هێڵەکی سوور و دڵەڕاوکێی B.K.C
پلۆڕالیزمی پاڕتیزان بە ئایینی درۆدا
سێکانسی چەندەمە خوایە، کە تەعتیلم لە یادت
زەوی سەخت ئاسمان دوور و ئیتر وەختە کە تۆ دا-
-گەڕێی بەم فیلمە دا ئاشقترین بۆمبا بە فەوتان
وەکوو تاریکیی چەمکی "شەڕ" بە دیوی ئاوەژۆ دا
سناریۆی "حر" و "ئازادی" و "FREEDOM" و "رهایی"
سەرەنجامی من و تۆ بە " PLEASE, I WANT TO GO "دا
به ڕای من پێده‌چێ غه‌زه‌ل له‌مه نوێترمان نه‌بێت.ئه‌م غه‌زه‌له چه‌ندین خوازه و تلمیحی تێدایه و له باری نوێکاریشه‌وه زۆر ده‌وڵه‌مه‌نده و خوێنه‌ر دائه‌چڵه‌کێنێت.که‌سانێکی تر که غه‌زه‌لی نوێ ئه‌ڵێن که‌سانێکن وه‌ک ئازاد سه‌ید ئیبراهیمی،سۆران حسه‌ینی و ئه‌مین گه‌ردیگلانی و تاقمێکی که‌م شاعیری لاو.که زۆر جار ئه‌و به‌ڕێزانه‌ش به هۆی گرینگی دان به که‌مایه‌تی له باری چۆنیه‌تییه‌وه غه‌زه‌له‌کانیان بڕێک دائه‌به‌زێت.له که‌سانی تر غه‌زه‌لی که‌ممان دیوه تا بتوانین به‌و ئه‌نجامه بگه‌ین غه‌زه‌له‌کانیان له یانه‌ی غه‌زه‌لی نوێ‌دا جێی ئه‌بێته‌وه یان نا.به گشتی غه‌زه‌ل له‌م رۆژانه‌دا زۆر به‌رچاو ئه‌که‌وێت به‌ڵام زۆربه‌یان هه‌ر له سه‌ر ئه‌و شێوازه پێشووه‌ن و نوێکاریی له چه‌شنی شێعری نوێیان تیا به‌دی ناکرێت.
با سه‌رنج بده‌ینه دوو غه‌زه‌لی دیکه.
ئازاد سه‌ید ئیبراهیمی-سه‌قز
خۆ لاده گه‌لێ لازمه لاچیت دڵی من
هه‌ڵنایه ده‌می ، تۆ به ته‌ما چیت دڵی من؟
جارێ نیه سه‌ردانی هه‌واری هونه‌رت کا
چه‌ندی له چه‌م و په‌رچه‌می واچیت دڵی من
له‌و لێوه که هه‌ڵناوه‌رێ یه‌ک لاپه‌ڕه قاقا
هێما له خه‌ما ماتڵی ماچیت دڵی من
به‌و زامه بسازه که له زه‌بری زه‌مه‌نێ زا و
دووره ئه‌گه دوکتۆر و ده‌واچیت دڵی من
ده‌ورانی نیه لاوک و بالۆره‌که‌ت ئیتر
په‌شمه که ئه‌چێ باوی نه‌ما چیت دڵی من
له‌و ڕۆژه‌وه ژیوارۆ له ژاراوێ ڕژاوه
بۆ ئه‌شقه که فه‌رمانبه‌ر و چاچیت دڵی من
ترسم هه‌یه هه‌ر ده‌رکی ئه‌وینی بکوتی تا
کاتێ چه‌مه‌ڕای هه‌ڵمه‌تی پاچیت دڵی من
پێوەن
سۆران حسه‌ینی-بانه
بـە بـێ ڕ‌امـان چلـۆن لـەم بـان و ڕێ مـای
بـە چـەشـنـی ئـاوەدانـی و شـار و دێ مـای
ســەرنـجـت گـیـری كــــوێـی كـاولاشـی وایــە
نـیـگـاتـی كـامــە دیـمـەن گـرت و تـێ مـای
كـــەلــێــن و قـــوژبـنـیـم وورد پـشـكــنــیـوە
هەمووی بۆشە و لـە كێهەی گۆشە جــێمای
گــەرای ئــەم خــوازە بــڕفـێـنـەم خــودایــە
لـە نــاخــمــدا هـــەتـاوی بــۆتـــە هـێـمـای
وەكــوو بـژوێـنـی هــەڵـنــابێ لــە بۆ ژوان
كــە پـێـشـم داوە ووریـایـی : لــە دێــمای
دەڵێم تاكەی نەکەی خۆت ڕێكی دۆخـم
وەكوو پێوەن لە دەست و قاچ و پـێمای
6. جاروبار ملت دەبەر ملی وەرگێڕانی شێعر ناوە جا یان لە کوردی بۆ ئینگلیزی و یان لە ئینگلیزی بۆ کوردی. ڕات لە سەر وەرگێڕانی شێعر چییە و جیاوازی نێوان وەرگێڕان و ئافراندنی شێعر دەچی دایە؟
وه‌رگێڕان کارێکی له راده‌به‌ده‌ر دژواره؛ به تایبه‌ت وه‌رگێڕانی شێعر،چون وه‌کوو ئه‌وه‌یه خانوویه‌ک له جێگه‌ی خۆی بگوێزیته‌وه و هه‌وڵ بده‌ی فۆنداسیۆنه‌که‌ی زیان نه‌بینێت.من خۆم ئه‌زموونی کتێبه شێعرێکم هه‌یه له‌م بواره‌دا.شێعری ژمارێکی به‌رچاو وابزانم 26 که‌س،له شاعیرانی هه‌نده‌رانم که زۆربه‌یان ئینگلیزی زمانن، وه‌رگێڕا سه‌رزمانی کوردی و هه‌وڵێکی زۆریشم دا که که‌م و کووڕییان که‌م بێت به‌ڵام ئێستا واهه‌ست ئه‌که‌م نه‌متوانیوه به ته‌واوی به ئامانجی خۆم بگه‌م.گواستنه‌وه‌ی هه‌ندێ وێنه و ئیماژ له زمانێکه‌وه بۆ زمانێکی تر له شێعری نوێ‌دا زۆر دژوارن و جاری واشه محاڵن.به‌ختیار سه‌جادی و ئومێد وه‌رزه‌نده چه‌ن ساڵ له‌وه پێش ئه‌و کاره‌یان کرد به‌ڵام ئه‌و شاعیرانه‌ی ئه‌و دوو به‌ڕێزه ده‌قه‌کانیان گواستنه‌وه بۆ سه‌ر زمانی کوردی شاعیرانی سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیسته‌م بوون و به کلاسیک زۆر نیزیک بوون و وێنه شێعرییه‌کانیان تا ئه‌و راده‌یه‌ش چڕ و پڕ نه‌بوون ئه‌گه‌رچی ئه‌و کاره‌ی ئه‌وانیش بێ کێشه نه‌بوو چون ئه‌وترێ وه‌رگێڕانی شێعرێک سه‌رکه‌وتووه که خوێنه‌ر هه‌ست به‌وه نه‌کات وه‌رگێڕان ئه‌خوێنێته‌وه. له شێعری کۆندا ئه‌زموونی زۆر سه‌رکه‌وتوو له‌به‌رده‌سدایه، بۆ نموونه وه‌رگێڕانی چوارینه‌کانی خه‌یام له لایان مامۆستا هه‌ژاره‌وه به‌ڵام پێده‌چێ وه‌رگێڕان له بواری نوێ‌دا به‌و ساناییه‌ش نه‌بیت.بۆ نموونه له شێعری ئه‌مریکادا ئه‌وه‌نده ده‌سته‌واژه‌ی نوێ و تلمیح و شتی فولکلۆر و ناوه‌چه‌یی هه‌یه که من زه‌حمه‌تێکی زۆرم کێشا تا بتوانم ئه‌و شێعره وه‌رگیڕم. ره‌نگه ئه‌گه‌ر خوێنه‌ر بیخوێنێته‌وه به‌و قه‌ناعه‌ته بگات که وه‌رگێڕانێکی باشه.
ئه‌مه‌ریکا
یه‌کێ له خوێندکاران به قژی شین و زمانیلکه‌وه
ده‌ڵێ ئه‌مریکا بۆ من "زیندانێکی ئاسووده‌ی ناکۆتایه"
دیواره‌کانی له ڕادیۆ شاکس و پاشای دز و
به‌رنامه‌ی که‌ناڵه مۆسیقاییه‌کان چێ بوون و
ناتوانی ریکلامه‌کان لێک جیا وه‌که‌یت،
له کاتێکا ده‌مه‌وێ پێی بڵێم هه‌تا خوا حه‌زکات چه‌په‌ڵه
ده‌ڵێ کاتێ به ئیزۆزۆ سه‌ربازییه‌که‌ی له‌گه‌ڵ هاوڕێیانی لاتی ده‌چێ بۆ مۆڵ،مۆسیقای ڕه‌پ وه‌کوو جه‌کوزییه‌کی له کوڵی پڕ له چه‌کوشی نووک تیژ ده‌ڕژێ به سه‌ریاندا،
ئه‌گه‌رچی جوان ده‌زانێ به پێوه خپ بووه،
یه‌خسیر بووه و خنکاوه له لۆچی لێفه ساتینییه ئه‌ستووره‌که‌ی ئه‌مریکادا،
منیش راماوم ئه‌مه ده‌رد و ڕه‌نجێکی ره‌وایه،
یان به ده‌س هێنانی پله‌ی چاکتر گێژ و وڕی کردووه،
پاشان دێته بیرم کاتێ له خه‌ونمدا به خه‌نجه‌ر دام له باوکم دوێنێ شه‌و،
به جێی خوێن پاره‌ی لێ ده‌هات،
هه‌زار دۆلاریی سه‌وزی بریقه‌دار له برینه‌که‌ی ده‌هات،-ئه‌مه ئه‌و رۆڵه سه‌مه‌ره‌یه-،
به هاناسه بڕکێ وتی "سپاس بۆ خوا-ئه‌و بین فرانکلینزانه بوون به له‌مپه‌ری دڵم-و شادمانانه تیا ئه‌چم،
ئازاد ده‌بم له‌و شته‌ی وا ئازادیی لێ ئه‌ستاندووم"-
زانیم خه‌ون بوو چون باوکم قه‌ت پاشڵدار قسه‌ی نه‌ده‌کرد،
ده‌ڕوانم بۆ سه‌ر و چاوی زیپکاویی ئه‌و خوێندکاره‌ی بیستۆکی پیل دار وجلی فه‌قیرانه‌ی درۆیینی له‌به‌ردایه
منیش گومان ده‌که‌م،"له ئه‌مریکادا نووستووم،
و نازانم چۆن خۆم له خه‌و ڕاپه‌ڕێنم"
دێته‌وه بیرم ئه‌و شته‌ی مارکس له کۆتایی ژیانیدا گوتی:
"گوێم له هاواری ڕابردوو گرتبوو له حاڵێکدا
ده‌بوو گوێم له هاواری داهاتوو گرتبا"
به‌ڵام ئه‌و چۆن ده‌یتوانی سه‌د که‌ناڵی شه‌و و رۆژی بێنێته پێش چاو یان
ئه‌گه‌ر بیهێنابا چ خه‌ونێکی تاڵ ده‌بوو بۆی
له حاڵێکدا ئێوه هه‌موو رۆژێ سه‌یری رووباری کاڵا بریقه‌داره‌کان ده‌که‌ن
که به به‌رده‌متاندا تێده‌په‌ڕن
به پاپۆڕی شادمانی به سه‌ر ئه‌م رووباره‌دا دێن و ده‌چن
ته‌نانه‌ت کاتێ که‌سانی دی خه‌ریکن له ژێرتاندا غه‌رق ده‌بن و
ده‌بینن که‌لله‌یان له سه‌ر ئاوه‌که‌دا ده‌سووڕێته‌وه
هێشتا هه‌ر وا ده‌ر ده‌که‌وێ ده‌ستی ئێوه‌یه
ده‌نگه‌که پتر ده‌کات؟
دانیشتنەکانی بنکەی ئەدەبیی رووناک-ی پیرانشار هەموو ڕۆژانی یەکشەممە کاتژمێر 5 تا 7ی پاش نیوەڕۆ لە دایرەی فەرهەنگ و ئیڕشادی پیرانشار بەڕێوەدەچێ. هاتنتان مایەی شانازیمانە