...

 

دەبا ئەم شێعرە پەڕپەڕ بێ، دەبا ئەم هەستە بمرێ

دەبا گڕکانی ئەم سۆزە لەشی زامارم بگرێ

دەبا ئەم وانە دوای ئێوە بە ڕۆڕۆیان بلاوێ

دەبا ئەم شارە لە دواتان بەرۆک و سینگی بدرێ

چیای قندیل سەری شۆڕە لە هەمبەر سادەگیتان

دەبا ڕووباری لاوێنیش گەلۆی شین گێڕی بچرێ

هەموو ڕۆژێ شنە دێنێ هەواڵێکی جەرگبڕ

ئەوا دیسان دەبێ دایک کفن بۆ ڕۆڵە ببڕێ

چ ڕووداوێکی ئاشنایە بە پۆل سووتان لە خاکم

بڵەی ڕۆژێ خودا بێت و تەمی ئەم دەردە بسڕێ؟