هه‌وارهه‌راوتر تراویلکه‌یه (کامیل شه‌ریف پوور - سه‌قز)
هه‌وارهه‌راوتر تراویلکه‌یه
رێگا خرپن خرپن خڕ و دۆڵ
ده‌پچڕێنێ وقۆرتێک له خۆی
ئێواره‌یه وقامه‌تی باڵ به نوێژی به‌رده‌ڵان تا خورپه‌یکی پێ له زێ
ئێواره‌یه ورێگا به فۆنتی شه‌و تا نوستن وتا به ستن وتا نوسیین
سه مایکی سه‌رما بردووله ژێرسێبه‌ری دار و پنچک و گیا
کێشانی تارمایی و ڕهێڵه له سه‌ر پشتی ڕێ
بێ هه‌واڵی گه‌ڕانه‌وه وقۆناخێکی بێ قه بر‌غه
ئه‌گه‌ر ئه‌ڵێی عده‌م قه‌ده‌م نا باته ڕێ چاوێ بکێڵه له شینا با شه‌واوا ڕێ نه‌ژه‌نێ
له له‌نگێزه‌ی هه‌راسانی و ده‌سه‌و سان ببیینه وسوێندێ مه‌خۆ ره‌ش به‌ڵه‌که
ئه‌م ڕێ له هه‌زاران زێ وه کوێره ڕێ دێته سه ری که‌ڕ و کاس تر له هه‌میشه هێڵ ئه‌کوژن
زه‌وی ماندوو له قورسایی زه‌به‌لاحی هێما ته‌زێنی فێگرتوو تا ئێستا قه‌سیده‌یک قه‌ستی مه‌قه‌ستێ مه‌مقرتێنه
عه‌جه‌ب غوربه‌تستانێکه له په‌نجێره‌ی چیمه‌نتۆوه ده‌م ده‌نێنه شه‌قاری شه‌قامی وێڵ
هه‌ڵده‌که‌نه ته‌پ وتۆزی لمۆزی خه‌ونێکی چه‌قیو ئه‌گه‌ر ڕێیه‌و ڕیا نه‌که‌م ڕه‌وڕه‌وه ڕه‌وڕه‌وێن
هه‌ر چه‌قه و ته‌ق ته‌قه‌به‌ردی تاقه‌ت پڕوکێنی چه‌ق چه‌قه‌چه‌قێ قرچه ئه‌خاته دڵی قه‌ره‌ج
له روم نایه ره‌ت بم له به‌ر ماڵتانه‌وه
له کۆڵانی ئێستا به‌رۆک به‌رجه‌وه‌نی ته‌نگه‌ژه‌یه
زه‌مه‌نێکه هه‌نگاو له هه‌نگوینی هه‌وه‌سدا ئه‌ته‌زێ
له نووسینگه‌یکدا تابلۆیک تا بڵێی نه‌وسن هه‌زار ڕێگه‌ی له هه‌نگاوێکدا کێشا بوو
له کشانه‌وه‌یدا هه‌موی کوێر و که‌ڕ ته‌نیا خۆی ببوو به دیوار
(سازی ناسازی هه‌ڵپه‌سێراوم)
ده‌لێم گه‌ڕێ با ڕۆم بنێم به ڕوی شه‌نگه‌بێرییۆ
صوفیا ناصاف را هه‌وه‌ڵ ئه‌به‌ن بۆ پیاوه‌تی
نه‌سخی هه‌موو ده‌قه پیرۆزه‌کان به سه‌خاوه‌ت خه‌ڵاتی نۆبێلی وه‌رگرت
کامه سوڕه‌تی نه‌فره‌ته ئه‌ڵێن مه‌سخی کوتوپڕی هه‌ڵفڕینێکی حه‌رامه
حورمه‌تی ڕێ هه‌زار نه‌فره‌ت ئه‌کا له هه‌ڵواسینی پێ
شکه‌ستێکه ئه‌م هه‌ڵچوونه له هه‌ڵچنین له هه‌ڵپاچینی ڕۆژ
قه‌یرانێکه له زانین ومه‌رگه‌ساته له پێکه‌نین
کێشی زه‌وی کشی کرد له کۆشی ئاسمان
کشانه‌وه حیله‌ی مایینی که‌حلان له ئه‌به‌د مۆڵیان خوارد له میلیاردێ ساڵی نووری
کچان ناچنه مێرگوڵان هه‌ی هاوار له مه‌رگینه
یه‌خه ئۆخه ناکه‌ویته دوگمه‌کانی وه‌خته بێ وه‌خت ببنه ڕه‌شمال
ده‌سرازه ده‌سره‌یک ڕاز له پشتێن پشتا و پشت
چه‌ند به چۆڵی چه‌مۆڵه چۆڵ و هۆڵ ڕووی نه ئه‌هات بێته ڕوو
هه‌ر به پشتا بۆی ئه‌که‌وت بێ پشتێن
ئاسمانێ ته‌را قه‌فه‌س به ته‌وسه‌وه قه‌وسی له کۆڵه‌که زێڕینه چه‌نده ڕاسته
هه‌وار هه‌راوتر له تراویلکه تراوتر ده‌مه‌مره له بریسکه‌ی شه‌ده‌که‌ی
هه‌رگیزنه‌تتوانیوه به ڕه‌نگی وه‌نه‌وشه‌یی ته‌به‌ق ته‌به‌ق شه‌به‌ق به‌م
هه‌رگیزداره‌مێو
هه‌رگیزکچه کۆچه‌ر
هه‌رگیزخۆڕگه و گه‌روی خۆر و ده‌که‌م کێشم به که‌و درکاندی
سینه وپاڵوته ئه‌زانم بۆیه هه‌ناسه‌م هه‌سکه هه‌سکی بڕستی قامیشه‌ڵانت چنیوه
غه‌ره‌زی غه‌ریزه بیانویکه وه‌گه‌رنه هه‌مووی تا ئێستا برا خوا هه‌ڵناگرێ هه‌مووی پشت ئه‌ستورن
ساڵی جارێک
مانگی جارێک
ڕۆژی جارێک
ده‌قوڕپێوه له نزیکی ئه‌م ساڵ و مانگ و ڕۆژه
خوێندنه‌وه‌ی تراویلکه هه‌راوتر هه‌وارتره
دانیشتنەکانی بنکەی ئەدەبیی رووناک-ی پیرانشار هەموو ڕۆژانی یەکشەممە کاتژمێر 5 تا 7ی پاش نیوەڕۆ لە دایرەی فەرهەنگ و ئیڕشادی پیرانشار بەڕێوەدەچێ. هاتنتان مایەی شانازیمانە