بێ هێزی هه‌ورازم (عه‌باس ئاقایی - تکاب)
بێ هێزی هه‌ورازم
چۆن ده‌توانم له بیرتان که‌م
له کاتی راموسانی خاک و پێڵاوه‌کانتان
سینگی شه‌وه‌زه‌نگ به چرپه ده‌قڵیشا
چیاکان
مزگێنی ماچیان به یه‌کتر ده‌دا
چۆن ده‌توانم له بیرتان که‌م
که ڕوباره‌کان به بوێری ئێوه‌وه
هێڵی ڕه‌شی بێ ده‌نگیان ده‌پساند
زه‌رد و به‌ردیان تێپه‌ڕ ده‌کرد
تاڤیان ده‌دا و ده‌یان هاژاند
چیرۆکی ئازایه‌تیان
به گوێی زه‌ریا گه‌یاند
چۆن ده‌توانم له بیرتان که‌م
به هۆی زه‌رده‌خه‌نه‌ی سه‌ر لێوانتان
گوڵه گه‌نم زه‌رد هه‌ڵگه‌ڕان
شه‌پۆلیان دا، سه‌مایان کرد، هاتنه بار
ده‌س ته‌زێن بوو سواڵه‌ی جوتیار
دڵ رفێن خوانچه‌ی کرێکار
من شاگردی پله یه‌کی لوتکه‌ی وره‌تانم
بێ هێزی هه‌ورازم
ده‌سگرم بن که ناتوانم
+ نوشته شده در 7 Apr 2011 ساعت توسط
|
دانیشتنەکانی بنکەی ئەدەبیی رووناک-ی پیرانشار هەموو ڕۆژانی یەکشەممە کاتژمێر 5 تا 7ی پاش نیوەڕۆ لە دایرەی فەرهەنگ و ئیڕشادی پیرانشار بەڕێوەدەچێ. هاتنتان مایەی شانازیمانە