من له دوو چاوی دایکمدا ، بووم به قه‌ندیل (سامان مه‌نسوری - دیوانده‌ره)
من له دوو چاوی دایکمدا ، بووم به قه‌ندیل
خۆر له ئاسمان رق هه‌ڵاتبوو
که دایکم پاش نۆ مانگ و نۆ رۆژ و نۆ شه‌و و نۆ ساعه‌ت و نۆ خوله‌ک و نۆ چرکه منی هێنا دونیاوه
که نووقه‌م کرد ، رچه‌ی خۆر هه‌ر به‌ر نه‌ببوو
نووقه‌ی من بوو یان قیژه‌ی ئه‌و ئه ستێرانه‌ی که دایکیان رچی به‌ستبوو
دایکم رچی به‌ربوو، من فرمێسکی دایکم بووم هه‌ڵمی وه‌راند
من له دوو چاوی دایکمدا ، بووم به قه‌ندیل
چاوی گریانی ئه‌ستێره‌ی دایکی هه‌تیو که‌وتوو، شه‌پۆلی ده‌ریای دایکی بینی
هه‌نگاوی گورجی هه‌ڵێنا به‌ره‌و نوقم بوون
دۆعای ئه‌و سه‌د و بیسر و چوار هه‌زار که‌سه‌یش ، ته‌نانه‌ت
به‌رگه‌ی تووانه‌وه‌ی خودا نه‌بوون
ئه‌ستێره‌کان ، دایک و باب و باپیریشیان له ده‌ستدا بوو
له نێو چاوانی دایکمدا ئه‌ستێره‌کانم بینیوه، هه‌تیو که‌وتبوون
که دایکیشم .پاشن مانگ و نۆ رۆژ و نۆ ساعه‌ت هاته دنیا، دایکی نه‌بوو
باوکیشی له سه‌فه‌رێکی دوور و درێژ بوو به هڵم
پاش تووانه‌وه‌ی سه‌هۆڵه‌کانی قوتب
دایکم و بابی و دایکی ئه‌ستێره‌کانیم بینی که بڕیاریان دابوو
ببن به کێوه سه‌هۆڵێ بۆ سه‌ر زامی ئه‌ستێرانی هه‌تیو که‌وتوو
دانیشتنەکانی بنکەی ئەدەبیی رووناک-ی پیرانشار هەموو ڕۆژانی یەکشەممە کاتژمێر 5 تا 7ی پاش نیوەڕۆ لە دایرەی فەرهەنگ و ئیڕشادی پیرانشار بەڕێوەدەچێ. هاتنتان مایەی شانازیمانە