له لێواری زۆنگاوێكدا (ڕابه‌ر فاریق - کوردستان)
له لێواری زۆنگاوێكدا
ئه‌ویشیان كوشت!
له‌وانه‌يه سبه‌ی
لێره،
یان هه‌ر لێره
له بن تایه‌ی لۆری
یان له بن ئه‌م دێڕه‌ی خواره‌وه،
بكوژرێم.
له كه‌لاوه فڕێیان دا
له زێرابدا جێ ده‌هێڵرێم...
ئه‌میش ده‌كوژرێ!
له‌وانه‌يه سبه‌ی
لێره،
یان هه‌ر لێره
له بن تایه‌ی قه‌مه‌ره
یان له نێو ته‌نه‌كه‌ی زبڵی
به‌ر ده‌ركه‌ی ماڵیاندا،
بماندۆزێته‌وه
كه‌نناسێك.
ئه‌و،
شمه‌كی سپیی من بوو
به ته‌نافی شه‌ڕه‌وه،
ئاره‌قه‌ی ماندووییی بووم،
به سه‌رده‌ستی
كراسێكی
گوڵداره‌وه.
ئه‌و ڕۆییشت
ته‌نیایییه‌كه‌ی وا لێره‌یه؛
له پاڵ مندا،
منێك كه چیدی نامێنم.
كوشتنی ئه‌و،
خیانه‌ت بوو له چه‌ك
مانه‌وه‌ی من،
له ژیان.
+ نوشته شده در 7 Apr 2011 ساعت توسط
|
دانیشتنەکانی بنکەی ئەدەبیی رووناک-ی پیرانشار هەموو ڕۆژانی یەکشەممە کاتژمێر 5 تا 7ی پاش نیوەڕۆ لە دایرەی فەرهەنگ و ئیڕشادی پیرانشار بەڕێوەدەچێ. هاتنتان مایەی شانازیمانە